Published at: 28-08-2020

خوێندکارێکی زانکۆی هەڵەبجە/ بەشی ئینگلیزی بەشداری کۆڕبەندی ئەوروپی ئەڵپاخ دەکات

Posted by:  UoH

خوێندکار وەفا شفیق مصطفی خوێنکاری قۆناغی چوارەمی بەشی زمانی ئینگلیزی لە پاش بڕینی هەموو قۆناغەکان بە سەرکەتوویی، لە لایەن ڕێکخەرانی کۆڕبەندەکەوە وەک خوێندکارێک هەڵبژێردرا بۆ بەشداری کردن لە کۆڕبەندی ئورووپی ئەڵپاخ بۆ ساڵی ٢٠٢٠.
شایەنی باسە ئەمە دووەمین خوێندکاری زانکۆی ‌هەڵەبجەیە هەڵدەبژێردرێت بۆ پڕۆگرامەکە لە دوای (ڕێبین نجم الدین) کە لە ئێستادا باڵیۆزی پڕۆگرامەکەیە لە وڵاتی عێراق.
کۆڕبەندی ئەوروپی ئاڵپاخ کۆڕبەندێکی جیهانیی ناحکومیە لە ئێستادا فڕانز فیسچلەر بەڕێوەبەری کۆڕبەندەکەیە کە کەسایەتیەکی سیاسییەو کۆمیسیاری یەکێتی ئەوروپایە بۆ کشتوکاڵ و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی.
ساڵانە لە وڵاتی نەمسا بەڕێوە ئەچێت بۆ ماوەی 12ڕۆژ لە بەرواری 23\8 بۆ 3\9 بۆ یەکەمجار لە ساڵی 1945ڕێکخراوە و لەوکاتەوە بۆ ماوەی 75ساڵە کە بەردەوامە ساڵانە خوێندکار وەرئەگرێت لە سەرانسەری دونیاوە کۆڕبەندێکی ڕۆشنبیرییە کە بەگشتی گفتوگۆ ئەکرێت دەربارەی( زانست،سیاسەت،کلتور) بە میوانداری کۆمەڵە کەسێکی شارەزا لەو بوارانە هەر ساڵێک بە ناونیشانێکەوە دەست پێدەکات ئەمساڵ (fundamentals) ناونیشانی سەرەکی کۆڕبەندەکە بوو واتە ئەو بنەما بنچینەییانەی کە کۆمەڵگەکانی لەسەر بنیات نراوە وەک دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕین و مافی کەمە نەتەوایەتیەکان هەروەها میوانەکانی ئەمساڵ (بان کیمۆن سەرۆکی پێشوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گەتەرس سەرۆکی ئێستای نەتەوە یەکگرتوەکان،ئەلێکساندەر ڤان دێر بێلن سەرۆکی نەمسا) هەرەها کۆمەڵە کەسایەتیەکی ناوداری کە.
ئەمساڵ یەکەم ساڵە کە بە شێوەیەکی ئۆنڵاین بەڕێوە ئەچێت بە هۆی بارودۆخی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

chevron-down