Published at: 09-01-2020

زانکۆی هەڵەبجە پڕۆگرامی پەرەپێدانی کار بۆخوێندکارانی زانکۆ دەکاتەوە

Posted by:  UoH
زانکۆی هەڵەبجە بەهەماهەنگی ڕێکخراوی KEDO پڕۆگرامی پەرەپێدانی کار بۆخوێندکارانی بەشەجیاکانی زانکۆی هەڵەبجە دەکاتەوە.
‌‌‌بەئامادەبونی هەریەکە لەبەڕێزان د. ڕەنجدەر محمد یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری خوێندکاران و ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان و بەڕێز م. حسام بەرزنجی لێپرسراوی ڕێکخراوی KEDO ومامۆستایان و خوێندکاران ئاهەنگی بەشداری کردنی زانکۆی هەڵەبجە لە پڕۆگرامی پەرەپێدانی کار بۆ خوێندکاران ئەنجامدرا.
ئەم پڕۆگرامە پڕۆگرامێکی جیهانیە بۆباشترکردنی کارکردن لەکەرتە تایبەتەکان و بەدەستهێنانی زۆرترین ڕێژەی کارو پڕۆژەی نوێ و بازاڕ گەری.
لەئێستادا لەڕێگەی سەنتەری CDC لەزانکۆی هەڵەبجە بەهەماهەنگی ڕێکخراوی KEDO لەسەرجەم بەشەکانی زانکۆی هەڵەبجە (٥۰) خوێندکار بەشدار دەبن لەم پڕۆ گرامەدا.
ڕێکخراوی KEDO ڕێکخراوێکی ناحکومی سەربەخۆیە کاردەکات بۆ زیادکردنی توناکانی هەژاران لەڕێگەی دروستکردنی داهات و گەشەپێدانی لایەنی کۆمەڵایەتی وفەرهەنگی و کاریگەری خستنەسەر بڕیاردەران تاوەکو بەرژەوەندی هەژاران لەبەرچاو بگرن.
chevron-down