Published at: 08-07-2020

زانکۆی هەڵەبجە خولی پەرەپێدانی توانای مامۆستایان و فەرمانبەران دەست پێدەکات

Posted by:  UoH

زانكۆی هەڵەبجە لەگەڵ دەزگای مرۆیی مام و ئەمریكان كۆرنەری سلێمانی هەڵدەستن بە كردنەوەی خولی پەرپێدانی توانای مامۆستایان و فەرمانبەران لە بواری ئەلكیترۆنیدا.

ئەمرۆ بە ئامادەبوونی د. مهاباد کامل عبداللە، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە، بەرێز پارێزگاری هەڵەبجە و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانكۆی هەڵەبجە، بە میوانداری سەرۆكی دەزگای مرۆی مام و بەرێوەبەری ئەمریكان كۆرنەری سلێمانی، خولی پەرەپێدانی مامۆستایان و فەرمانبەرانیان راگەیاند.

لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان، سەرەتا سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، دكتۆرە مهاباد، سوپاس و دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەی دەزگای مرۆی مام و ئەمریکان کۆرنەر سلێمانی کرد بۆ کردنەوەی ئەم خولە، ئاماژەی بەوەكرد كە کردنەوەی خولی لەم جۆرە گرنگیەکی گەورەی هەیە بۆ ئەوەی لەساڵی داهاتوودا لە ئەگەری بەردەوامی ئەم باردۆخە و ڤایرۆسی کۆرۆنادا، بکرێتە هەنگاوێكی باش و هەوێنی جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی خوێندنی ئۆنلاین.

پاشان فلاح صلاح، سەرۆکی دەزگای مرۆی مام، لەلێدوانێکی تایبەت دیجیتاڵ میدیای زانكۆی هەڵەبجە، ئاماژەی بەوەكرد كە ئامانجیان لەکردنەوەی ئەم خولە پێشخستن و پەرەپێدانی توانای زانستی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆی هەڵەبجە، بۆ پرۆسەی خوێندن و فێربوون لە سەردەمی كۆڤید 19 دا.

پاشان هاوبیر حمەعلی، بەڕێوەبەری ئەمریکان کۆرنەری سلێمانی، لە لێدوانێكدا بۆ دیجیتاڵ میدیای زانكۆی هەڵەبجە، راگەیاند زانکۆی هەڵەبجە دەبێتە یەکەمین زانکۆ لەڕیزبەندی زانکۆکان لە کردنەوەی ئەم خولەدا و ئامانجمان پەرەپێدانی توانای زانستی مامۆستایان و فەرمانبەرانە چونکە لەئێستادا ئەم شێوازە ئۆنلاینە لەهەموو جیهاندا پەیڕەو دەکرێت.

خولەكە ماوەی مانگێک دەخایانێت هەفتانە بۆماوەی چوار رۆژە، مامۆستایان دەکرێن بە چەند گروپێک و وانەکان لەلایەن چەندین مامۆستا و كەسانی بەئەزموون و شارەزاوه پێشكەش دەكرێن

chevron-down