Published at: 22-09-2020

زانکۆی هەڵەبجەو رێکخراوی سپارکی هۆڵەندی خولی ئاشتی لەڕێگەی میانڕەوی ئەنجام دەدەن

Posted by:  UoH

بەسەرپەرشتی سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە و بەهاوكاری رێكخراوی سپاركی هۆڵەندی خولی ئاشتی و لە رێگای میانرەوی بۆ مامۆستایانی زانكۆی هەڵەبجە ئەنجام دەدرێت.

ئەمرۆ بە ئامادەبوونی د. مهاباد كامل عەبدوڵا، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، د. رەنجدەر محمد عزیز، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی بۆ كاروباری خوێندكاران، هەروەها راگری كۆلیژی پەروەردەی بنەرەت و زانستە مرۆڤایەتیەكان و ژمارەیەك لە مامۆستایانی بەشداربوو زانكۆی هەڵەبجە بەشداریان لە خولی ئاشتی لەرێگای میانرەوە بەشێوەی ئۆنلاین كرد.

لە سەرەتادا د. مهاباد كامل، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، سوپاسی رێکخراوی سپارک وبەشداربوانی خولەکەی کرد، دواتر ئاماژەی بە گرنگی بڵاوبوونەوەی بیری میانرەوی کرد لە جیهان وبەتایبەت لە کوردستان و ناوچەکە، هەروەها مەترسیەکانی بیری توندڕەوی خستە روو بە تایبەت لە نێوان چینی گەنجاندا، بە پێویستی زانی ئەم جۆرە خولانە لەناوەندە ئەكادیمیەكاندا ئەنجام بدرێت.

پاشان بەرێز رەهێڵ قەرەداغی، سەرۆکی رێکخراوی سپارک لە وتەیەکیدا سوپاسی رێکخەرانی ئەم خولەو زانکۆی هەڵەبجە ومامۆستایانی بەشداربووی کرد، وە ئاماژەی بە گرنگی خولەکەو چالاکیەکانی دیکەی رێکخراوی سپارک کرد لە کوردستان ووتی “پارێزگای هەڵەبجە یەکێکە لە شوێنانەی کە چالاکیەکانی سپارکی تیا ئەنجام دەدرێت، وە هیوای سەرکەوتنی بۆ خولەکە خواست.”

دواتر لە لایەن راهێنەری نێودەوڵەتی (پیتەر کنووپ) خولەکە دەستی پێکرد، ئەم خولە ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت و٣٥ مامۆستای زانکۆی هەڵەبجە لە هەردوو کۆلێجی (پەروەردەی بنەرەت وزانستە مرۆڤایەتییەکان) بەشدارن، دواتر لەرێی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەنداو رێکخراوی سپارکەوە بروانامەی نێودەوڵەتی بە بەشداربوان دەبەخشرێت

chevron-down