لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بۆ بەرەوپێش بردن و پەرەپێدانی زانست و زانیاری لەزانکۆکەدا، قۆناغی یەکەمی کردنەوەی کۆلێجی پزیشکی لە زانکۆی هەڵەبجە جێبەجێکرا.
بۆ ئەو مەبەستەش یەکێک لە پێداویستیەکان بوونی مامۆستایە، بە خۆشحاڵیەوە لە ئێستادا وەزارەتی تەندروستی ڕەزامەندی دەربڕی بە گواستنەوەی ڕاژەی پێنج پزیشکی پسپۆڕ بۆ زانکۆی هەڵەبجە، بەهیواین لە داهاتوودا بە هەوڵی هەموو لایەك سەرجەم پێداویستیەکانی دیکەش جێبەجێبکرێت