Published at: 14-03-2022

خوێندکار (دانەر عزیز مجید) قۆناغی دووەمی کۆلێژی ئەندزیاری شارستانی زانکۆمان هەستا بە درووست کردنی بەرهەمێکی ئەندازیاری

Posted by:  UoH

خوێندکاری قۆناغی دووەمی کۆلێژی ئەندازیاری (دانەر عزیز مجید) بە یاریدە و سەرپەرشتیاری هەردوو مامۆستای ئەندازیار (م.هونەر فرید) سەرۆکی بەشی ئەندازیاری و (م.ڕابەر حمە امین) هەستان بە درووستکردن و بەرهەم هێنانی کەرەستەیەکی خاوی ئەندازیاری (Material).
بەرهەمەکە پێک هاتووە لە کەرەستەیەکی خاوی ئەندازیاری کە بەکاردێت بۆ دووبارە بەهێزکردنەوە و نوێکردنەوە لە هێزی سترەکچەرە کۆنکرێتیەکان بە تایبەت و پڕ کردنەوەی درزە کۆنکرێتیەکان بۆ شێوگە کیمیایی و فۆڕمە ئەندازەییەکەی پێشوویان.
وەک خوێندکار ئاماژەی پێ کردووە زیاتر لە ساڵێکە بەردەوام بووە لە بەرەوپێشبردنی پرۆژەکە و لە ساڵانی ڕابردوو ۲ جار توانیویەتی پلەی دووەم و سێیەم بە دەست بهێنێت بۆ پرۆژەکە.
وە لە داهاتوو دەبێتە فاکتەرێکی کاریگەر و زۆر باش لەسەر ئاستی بەرهەمە ئەندازیاریەکان لە جیهان و وڵاتی خۆمان بە تایبەت.
وە بە سوپاسەوە بەڕێز پرۆفیسۆر.د.مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پشکێکی گەورەی هەبووە لە پشتگیری بۆ خوێندکارەکەو دووپاتی پاڵپشتی بۆ کردوونەتەوە.

chevron-down