Published at: 16-03-2022

زانکۆی هەڵەبجە بەشداری لە دووەم کۆبونەوەی بەشداربوانی پرۆژەی ئیراسمەس پلەس پرۆگرامی ئەپرەیس لە زانکۆی پیزا لە وڵاتی ئیتاڵیا دەکات

Posted by:  UoH

زانکۆی هەڵەبجە بەشداری دەکات لە دووەم کۆبونەوەی بەشداربوانی پرۆگرامی ئەپرەیز لە زانکۆى پیزا لە وڵاتی ئیتاڵی بەڕێوەدەچێت بە بەشداری نوێنەرانى هەشت زانکۆى کوردستان و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و چوار زانکۆی ئەوروپی.

دووەم کۆبونەوەی بەشداربوانی پرۆگرامی ئەپرەیز سێ رۆژ دەخایەنێت (١٥ – ١٧ / ٣/ ٢٠٢٢) و تێیدا ژمارەیەک ۆرکشۆپ و پانێڵ و دیداری ئەکادیمی ئەنجامدەدرێن دەربارەى ئاستى جێبەجێکردنى پرۆسەى پێواژۆی بۆلۆنیا لە زانکۆکانى کوردستان و ئامادەکردنى نەخشە ڕیگایەک بۆ باشتر جێبەجێکردنى پرۆسەکە. لە چوارچێوەی پرۆژەی ئەپرەیزدا کار لەسەر ڕیفۆرم لەبواری بەڕێوەبردن و کواڵتی و خوێندن و بەرپرسیارێتیی و پرۆسەی ئەزمونگەری چاکسازی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

سەرجەم دیدار و چالاکیەکان بەهاوکاری چوار زانکۆى ئەوروپی کە ئەوانیش بریتین لە زانکۆى پیزا لە ئیتالیا و زانکۆى ئیفۆریای پورتوگالى و زانکۆی ئۆسلۆ لە نەرویج و زانکۆی مورسیا لە ئیسپانیا بەڕێوەدەچن.

تیمی زانکۆی هەڵەبجە لە دووەم کۆبونەوەی بەشداربوانی پرۆگرامی ئەپرەیز بریتین لە بەرێز سەرۆکى زانکۆی هەڵەبجە پ. د. مەهاباد کامیل عەبدوڵا, د. بەرزان هادی حەمەکەریم, بەڕێوەبەرى پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان و م. ئارام محمد امین قادر بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی.

chevron-down