Published at: 21-02-2022

زانکۆی هەڵەبجە سیمینارێک بۆ خاتوو (نەجات ڤالۆ بەلکاسم) وتەبێژو وەزیری پێشووی خوێندنی باڵای فەرەنسا سازدەکات

Posted by:  UoH

ڕۆڵی ژنان لەپەروەردەدا
سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا، بەئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە ٢١-٢-٢٠٢٢، پێشوازیکرد لە خاتوو(نەجات ڤالۆ بەلکاسم) وەزیری مافی ژنان و وتەبێژو وەزیری پێشووی فەڕەنسا، سەرۆکی زانکۆ بەخێرهاتنی ناوبراویکرد بۆ زانکۆی هەڵەبجەو خوازیاربوو ناوبراو ببێت بە پردی پەیوەندی نێوان زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆکانی فەڕەنسا، لەبەرامبەردا خاتو(نەجات ڤالۆ بەلکسام) خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بەسەردانی زانکۆی هەڵەبجەو ڕایگەیاند دڵخۆشە بەوەی خانمێک سەرۆکی زانکۆیەو ئەوەشی بە سەلمێنەری توانای خانمان دانا لە بەشداریکردن و بەڕێوەبردندا.
دواتر لەهۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ سمینارێک بۆ
“نەجات ڤالۆ بەلکاسم” ئەنجامدرا بەناونیشانی (ڕۆڵی ژنان لە پەروەردەدا)
سمینارەکە تایبەت بوو بە ڕۆڵ و پێگەی ژنان لە پەروەردەدا و بەگرنگییەوە باسی لە بەشداری کارای ژنان کرد لە پێشخستنی کەرتی پەروەردەدا، هەروەک چەندین نمونەی لەسەر ڕۆڵ و پێگەی ژنان لەفەڕەنسادا هێنایەوەو ئاماژەی بەوەدا بۆ درووستکردنی یەکسانی لەنێوان ژن و پیاودا دەبێت سەیری یاساکان بکرێت پاشان کلتوری کۆمەڵگەکان و لەو ڕێگەیەوە دەتوانرێت قەناعەتێک درووستبکرێت بۆ ئەنجامدانی گۆڕانکاری.
ناوبراو دڵخۆشی خۆی دەربڕی بەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لەخانمان بەشدارن لە سمینارەکەیدا هەروەک بە پرسیارو پێشکەشکردنی ڕاو سەرنج سیمینارەکەیان دەوڵەمەندتر کردووە.

chevron-down