Published at: 23-08-2020

یەکەم کۆبونەوەی بۆردی بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆی ھەڵەبجە ئەنجام دەدرێت

Posted by:  UoH
٢٣ی ٨ی ٢٠٢٠زانکۆی ھەڵەبجە.
بە ئامادەبونی د. دانا عبداللە تاھیریاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و سەرۆکی بۆردی سەرپەرشتیکردن و جێ بەجێکردنی ناوەڕۆکی ستراتیجی زانکۆی ھەڵەبجە و ئەندامانی بۆردەکە یەکەمین کۆبوونەوەی بۆردی بە نێودەوڵەتیکردنی زانکۆی ھەڵەبجە ئەنجامدرا.
سەرەتا لەلایەن د. دانا عبداللە کورتەیەک لەسەر کارەکانی لیژنەکەو ھەنگاوەکانی پێشخستنی زانکۆ و چۆنێتی چالاککردن و خێرا جێ بەجێکردنی پرۆسەکە بۆ ئەندامان خرایە ڕوو.
پاشان د. بەرزان ھادی حمەکریم چاودێر له‌ لیژنەکە سیمینارێکی دەربارەی ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی پرۆسەی بە نێودوڵەتیکردنی زانکۆ پێشکەشکرد.
لەتەوەری دووەمی کۆبوونەوەکەدا چەند ڕاسپاردەیەک خرایە بەردەم ئەندامان کە بریتیبوون لە پێکھێنانی لیژنەیەک لە سەرجەم کۆلێژەکان بەسەرۆکایەتی ڕاگری کۆلێج و بەردەوامیدان بە کۆبونەوەی لیژنەکەو گشتاندنی یاداشتەکانی نێوان زانکۆکان بۆ سەرجەم کۆلێژەکان.
chevron-down