بۆ درێژەپێدان بە ڕێکەوتنی زانستی و ئەکادیمی نێوان زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆکانی ئەرمینیا و خستنە بواری جێبەجێکردنییەوە.
ئهمڕۆ ١ى ٢ى ٢٠٢٢ له سهرۆكايهتی زانكۆى ههڵهبجه بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر مهاباد کامل عبدالله سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە به ئامادهبوونى ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆو مامۆستایان، پێشوازی له بەڕێز (ئهرشهك مانوكيان) کونسوڵى گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمى كوردستان كرد.
له كۆبوونهوهيهكدا باس لە درێژە پێدانی پهيوهندى زانستى و ئهكاديمى نێوان زانكۆكانى ئهرمينياو زانكۆى ههڵهبجه و ئهنجامدانى توێژینەوەی هابەش و کردنەوەی خول بە گشتی و جینۆساید بە تایبەتی كرا.
له سەرەتادا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەخێرهاتنی گەرمی بەڕێزیانی کردو هیوای خواست ئەم ڕێکەوتنەیان زیاتر فراوان بکەن بە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی و کردنەوەی خول و توێژینەوەی زانستی بە تایبەتی لە بواری جینۆسایدا، خۆشحاڵیشن کە وەک زانکۆی هەڵەبجە ڕێکەوتن نامەی لێکتێگەشتنمان لە گەڵ دامەزراوەی مۆزەخانەی جینۆسادی ئەرمینیا واژۆ کردووە، هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە زانکۆی هەڵەبجە سەنتەری جینۆسایدی دامەزراندووە بۆ زیاتر گرنگیدان بە کارە زانستیەکانی نێوانیان و لە داهاتوویەکی نزیکدا لیژنەکانیان بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن.
له بهرامبەردا بەڕێز کونسوڵى گشتیی ئەرمینیا لە هەرێمى كوردستان سوپاسى ئهو پێشوازييهى كردن و بەڵێنی هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری دا لە بواری زانستی و ئەکادیمی نێوان زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆو دامەزراوەکانی بواری جینۆسایدی ووڵاتەکەیان و پێشنیاری کرد وەفدێکی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی وڵاتەکەیان بکات تاوەکو بە شێوەیەکی پراکتیکی دۆخەکە ببینن.
دواتر ژمارەیەک لە پەرتوکی مێژووی جینۆسایدی پێشکەش بە زانکۆی هەڵەبجە کردو بە سوپاسەوە لە لایەن بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر مهابادەوە وەرگیران لە کۆتایی سەردانەکەیدا بە یاوەری بەڕێز سەرۆکی زانکۆمان مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی بەسەرکردەوە.