گۆڤاری زانكۆی هەڵەبجە، دەچێتە ریزبەندی گۆڤارە زانستیه باوەرپێكراوەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بەگشتاندنی ژمارە (٦٤٩٧) ئەمڕۆ یەكشەممە (٩ی ئابی ٢٠٢٠) لیستی گۆڤارە زانستیە باوەڕپێکراوەکانی ھەرێمی کوردستانی ئاڕاستەی زانكۆكان و دەستەو كۆمەڵە زانستیەكان كرد، کە ژمارەیان (٤٦) گۆڤارن و لەلایەن زانکۆکان و دەستەو کۆمەڵە ئەکادیمیەکان بڵاودەكرێنەوە.
گۆڤاری زانکۆی هەڵەبجە یەکێکە لەو گۆڤارە زانستیە باوەڕپێکراوانەی لەلیستی وەزارەتدا بڵاوکراوەتەوەو توێژەران دەتوانن توێژینەوەکانیان لەم گۆڤارانەدا بڵاوبکەنەوە.