Published at: 20-12-2021

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی لە سەرکونسوڵی کۆریای باشوور دەکات

Posted by:  UoH

 ڕێکەوتی 19ی 12ی 2021 بە ئامادەبوونی پ.د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆ و بەڕێز کاک ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ ، بەشی (سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان) لە کۆلێجی یاسا و کارگێڕی سیمینارێکی بە ناونیشانی: (دیپلۆماسیەتی خەڵک و پەرەسەندنی دیپلۆماسییەت) ئەنجامدا ، سیمینارەکە لەلایەن بەڕێز کونسوڵگەری کۆریای باشوور ( چۆی کوانژین) پێشکەش کرا.
لە سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر دیپلۆماسیەتی خەڵک و پەرەسەندنی ئەم فۆڕمە لە دیپلۆماسیت. لەسەرەتایی سیمینارەکەدا کونسووڵی کۆریای باشوور باسی لە گرنگی سەرهەڵدانی دیموکراسییەت لە کوردستان کرد ، بەجۆرێک کە ئەو پێی وابوو “دیموکراسییەتی کورد، زۆر بەر لە یۆنانییەکانیش هەبووە”. بۆ ئەمەش نموونەی خێڵە کوردییەکانی هێنایەوە کە چۆن لە مێژوودا هەاڵبژاردنیان کردووە . چۆی كوانژین هێمای بۆ ئەوە کرد کە ئێستا کاتی ئەوەیە ئەم دووشتە (دیموکراسییەت و دیپلۆماسی) بەیەکەوە کۆبکەنەوە ، تاوەکوو گۆڕانکارییەکی گەورە ئەنجامبدەن.
سیمینارەکە بە گفتوگۆ و پرسیاری مامۆستایان و خوێندکاران کۆتایی هات. لە کۆتایید خەڵاتی سەرۆکایەتی زانکۆ لەلایەن سەرۆکی زانکۆ و خەڵاتی کۆلێجی یاسا و کارگێڕی لەلایەن د.سیروان حامد ڕاگری کۆلێج پێشکەش بە (چۆی کوانژین) کونسوڵی گشتی کۆریایی باشوور کرا.

chevron-down