Published at: 04-04-2020

سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خوێندنی باڵا رادەگەینێت

Posted by:  UoH

٤ی ئازاری ٢٠٢٠

سەرۆكایەتی زانكۆی هەڵەبجە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا كە لە زانكۆی هەڵەبجە ئەنجام درا، ئەنجامە بەراییەكانی وەرگیراوانی خوێندنی باڵا رادەگەیاند. ئەمرۆ بە ئامادەبوونی دكتۆرە مهاباد كامل عەبدوڵا، سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە، د. دانا عەبدوڵا تاهیر، یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە بۆ كاروباری زانستی، د. ئەحمەد میرە راگری كۆلیجی پەروەردەی شاره‌زوور ، د. نەریمان عەبدوڵا، راگری كۆلیجی زانستە مرۆڤایەتەیەكان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئەنجامە بەراییەكانی وەرگیراوانی خوێندنی باڵایان راگەیاند.

د. مهاباد كامل عەبدالله لە كۆنگرەی رۆژنامەنووسیەكەدا پیرۆزبایی لە وەرگیراوانی خوێندنی ماستەر بۆ ئەمساڵی خوێندن كرد، ووتی” بۆ یەكەمجارە زانكۆی هەڵەبجە خوێندنی ماستەر دەكاتەوە، پێشتریش كۆلیژی وەرزش خوێندنی ماستەری كردووەتەوە، بۆ مانگی شەشی ئەمساڵیش خولێكی دیكەی خوێندنی باڵا رادەگەیەنرێت”.

هەروەها ئاماژەی بەسەركەوتنی پرۆسەی وەرگرتنی خوێندكارانی خوێندنی باڵا كرد، هیوای خواست بۆ قۆناغەكانی ئایندەش چەندین خوێندكاری دەیكە سەركەون بۆ ئەو ئاستە. بۆ ئەمساڵی خوێندنی ماستەر هەریەك لە بەشەكانی مێژوو و بنەماكانی ئایین و كوردی لەخۆی دەگرێت، بنەماكانی ئایین چواركورسی پارالێڵ، مێژوو شەش كورسیە و دووانیان تایبەتن بە خودی زانكۆكە، كوردی هەشت كورسییە، چواری بۆ خودی زانكۆكەیە، دووانیان شەهیدانە، دوو كورسیش تەرخانكراوە بۆ پارالێڵ.

chevron-down