Published at: 13-12-2021

زانکۆی هەڵەبجە بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان سیستەمی ئۆنلاینی پێواژۆی بۆڵۆنیا دەخاتە کار

Posted by:  UoH

زانکۆی هەڵەبجە بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان سیستەمی ئۆنلاینی پێواژۆی بۆڵۆنیا دەخاتە کار ، لە ڕێگای ئۆنلاینەوە سەرجەم ئامڕازەکانی جێ بەجێکردنی پێواژۆی بۆڵۆنیا بخرێتە کار کە لە ڕێگایەوە کارەکانی لیژنەی تاقیکردنەوە و ڕیزبەندی خوێندکار و گەڕاندنەوەی نمرەی خوێندکار بە ئۆنلاین و داخڵکردنی نمرەی چالاکیەکان لەلایەن مامۆستای وانەکەوە جێ بەجێ دەکرێت .
جێگای ئاماژەیە کە لیژنەی باڵای پێواژۆی بۆڵۆنیا لە زانکۆی هەڵەبجە ماوەیەکی زۆرە لە کارکردنی بەردەوامدان تا بتوانن داخوازییەکانی خوێندنی بەکالۆریۆس لە سیستەمێکدا جێگا بکەنەوە و ئەو گیروگرفتانەی لەبەردەم مامۆستایان و خوێندکاراندا هەیە لە پێواژۆی بۆڵۆنیا چارەسەری بکەن لە ڕێگای سیستەمێکی ئۆنلاینی گشتگیرەوە .

chevron-down