Published at: 28-07-2021

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی لە وەفێکی ڕێکخراوی دارێ و زانکۆی پۆلیتەکنیکی میلان دەکات

Posted by:  UoH

ئەمڕۆ ٢٠٢١/٧/٢٨ لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە، بەڕێز پ.ی.د. مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی کرد لە ئەلبێرتۆ سانا بەڕێوەبەری رێکخراوی دارێ و نوێنەری زانکۆی پۆلیتەکنیکی میلان و د. جیان پاوڵۆ پزیشک و مامۆستا لە زانکۆی تۆرینۆی ئیتاڵیا.
لەو دیدارەدا کە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و راگری کۆلێژی یاسا و کارگێڕی و بەڕێوەبەرانی پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان و خوێندنی باڵا و کاروباری زانستی ئامادەی بوون، گەنگەشەی چۆنێتی ئەنجامدانی کاری زانستی و مرۆیی هاوبەش لە نێوان هەردولا کرا،
بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە وردی تیشکی خستە سەر ئەو هەنگاوانەی کە پێویست زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆی پۆڵیتەکنیکی میلان و رێکخراوی دارێ پێکەوە ئەنجامی بدەن بەشێوەیەک کە پەیوەندی راستەوخۆی بە کۆمەڵگا بەگشتی و پارێزگای هەڵەبجە بەتایبەت هەبێت.
لەلای خۆشێانەوە سەرۆکی رێکخراوی دارێی ئیتاڵی باسی لە کاروچالاکیەکانی رێکخراوەکەیان لە کوردستان و هەڵەبجە کرد و سوپاسی زانکۆی هەڵەبجەی کرد بۆ ئەو پێشوازیە گەرمەو پێشنیارکردنی ئەنجامدانی کاری هاوبەش لە داهاتودا.

chevron-down