Published at: 16-03-2021

زانکۆی ھەڵەبجە پێشوازی دەکات لە سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی

Posted by:  UoH

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٦ی ٣ بە ئامادەبونی پ.ی.د.مھاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی ھەڵەبجە و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی ھەڵەبجە ، پێشوازیان کرد لە ئاغای مەھدی شوشتەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و وفدی یاوەری .
سەرەتا سەرۆکی زانکۆ زۆر بەگەرمی بەخێرھاتنی بەڕێزیان و وەفدەکەیانی کرد بۆ سەردانەکەیان ، پاشان سەرجەم کۆلێجەکانی زانکۆی ھەڵەبجەی بە بەڕێزیانی ناساندو ، ڕایگەیاند کە بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ کۆلێجی پزیشکی دەکەینەوە ، ھەروەھا باسی لە پەیوەندییەکانی نێوان زانکۆی ھەڵەبجە و زانکۆکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد کە پەیوەندییەکی پتەو و زانستیانەی بەردەواممان ھەیە پێکەوە وچەند یاداشتنامەیەکی لێکتێگەشتنامان بەیەکەوە واژۆ کردوە.

دواتر سەرکونسوڵی ئێران خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکەی دەربڕی و ھاوخەمی و ھاوسۆزی خۆی بۆ یادی کارەساتی ١٦ی ٣ دەربڕی وجەختی لەسەر زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان کردەوە و پاڵپشتی و پشتیگیری خۆی بۆ کردنەوەی بەشی پزیشکی لە زانکۆی ھەڵەبجە دەربڕی .
لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەدا لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی ھەڵەبجەوە چەند پێشنیارێک خرایە بەرباس و داواکرا زیاتر کار ئاسانی بۆ ھاتنی مامۆستایان لە زانکۆکانی ووڵاتی ئێرانەوە بۆ زانکۆی ھەڵەبجە بکرێت و ، ھەروەھا ھاوکاری بکرێن بۆ بە ئەرشیفکردنی کارەساتی ھەڵەبجە لە سایتی ( ئەرشیفی دیجیتاڵی زانکۆی ھەڵەبجە ) .
لەکۆتاییدا سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران ووتی ” ئێمە ئامادەین بۆ ھەر ڕاو پێشنیار و بۆچونێک ، ھەموو داواکاریەکانتان دەگەینم و کاریان لەسەر دەکەین “

chevron-down