Published at: 24-01-2021

ناوی زانکۆی هەڵەبجە بۆ پلاتفۆرمە زانستییەکان زیاددەکرێت

Posted by:  UoH

ناوی زانکۆی هەڵەبجە لە بەشێکی زۆر لە ئەو وێبسایت و پلاتفۆرمانەی کە تایبەتن بە توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ لە سەران سەری جیهاندا، زیاددەکرێت
پێشڕەو ئەحمەد، مامۆستای کۆلێژی زانست لە زانکۆی هەڵەبجە، رایگەیاند: بەمەبەستی زیادکردنی زانکۆی هەڵەبجە لە ئەو وێبسایت و پلاتفۆرمانەی کەتایبەتە بە توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ، بەووردی زانیاریمان سەبارەت بە زانکۆکە ناردووە بۆ زۆرێك لەو پلاتفۆڕمانە.

وتیشی: بەخۆشحاڵییەوە ژمارەیەک لە ئەو دەزگایانە رەزامەندییان لەسەر داواکارییەکەی زانکۆ پیشانداوە و ناوی زانکۆی هەڵەبجەیان لە لیستی زانکۆ ناسراوەکانی خۆیاندا تۆمارکردوە.
ئەوەشی رونکردەوە: لە ئێستاوە ئەو مامۆستا و توێژەرانەی ئارەزوی دروستکردنی ئەکاونتن لەو وێبسایت و پلاتفۆرمانە، بە شێوەیەکی خودکارانە بەردەستە کە پێکهاتون لە؛
‏1- (ORCID (Connecting Research and Researchers ‏
    URL: https://www.orcid.org
‏2- (LinkedIn for both (Experience and Education List
URL: https://www.linkedin.com
‏Creating a specific page for University of Halabja in LinkedIn and adding detail information about the university to the page ‏https://www.linkedin.com/school/university-of-halabja/ ‏
3- Kopernio
‏URL: https://kopernio.com ‏
4- (GRID (Global Research Identifier Database
‏URL: https://www.grid.ac

chevron-down