ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٩_١٠_١٦ م.ی.کاروان مهدی حمە ڕەووف مامۆستا لە کۆلێجی زانست _ بەشی کۆمپیوتەری زانکۆی هەڵەبجە لەسەر داوای كوێستان ئەكرەم فرج سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە و بە ڕەزامەندی ڕاگری كۆلێجی زانست خولێکی ڕاهێنانی بۆ فەرمانبەرانی سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە کردەوە بۆ فەرمانبەرانی ( تایپ پێست ) لە سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بەمەبەستی شارەزایی وەرگرتن لەبواری ئایتی و کارگێڕی تایبەت بۆ جێ بەجێ کردنی کارەکانیان لەڕێی کۆمپیوتەرەوە بۆ ئەوەی کارەکانیان بە ئاڕاستەی باشترو بە ئایتی کردن بەڕێوەبچێت.
لەکۆتاییدا هیوایان خواست ئەم جۆرە خولانە بەردەوامی هەبێت.