Published at: 21-12-2020

دوو خوێندکاری کۆلێژی زانست لە زانکۆی هەڵەبجە براوەی خەڵاتی دەزگای ڕوانگە دەبن

Posted by:  UoH

لە ڕێوڕەسمێکدا ڕۆژی (٢٠٢٠/١٢/٢٠) لە شاری هەولێر، دەزگای ڕوانگە ئەنجامی پێشبڕکێی خەڵاتەکانی ڕوانگە بۆ ساڵی (٢٠٢٠) ڕاگەیاند.
دوو خوێندکاری زانکۆی هەڵەبجە توانیان براوەی دوو خەڵات بن، خوێندکار (ئالان محی الدین) لەبواری داهێنانی زانستی توانی براوەی دووەم بەدەست بهێنێت و خوێندکار (بلال قادر ئەحمەد) لەبواری پرۆگرام سازی توانی براوەی سێهەم بێت، هەر لەو ڕێوڕەسمەدا مامۆستای یاریدەدەر (فەرەیدوون والی ئەحمەد) سەرۆکی بەشی فیزیا لە زانکۆی هەڵەبجە وەك دادوەر لە بەشی داهێنانی زانستی بەشداربوو بۆ خەڵاتەکانی ئەمساڵی(٢٠٢٠) .
دەزگای ڕوانگە ساڵانە بە مەبەستی برەودان بەتوانای لاوان و دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانیان و شکۆفەکردنی هەستی متمانە بەخۆبون و بەگەڕخستنی کارامەییە هونەری و ئەدەبی و زانستیەکان ئەم ڕێورەسمە ڕێك دەخات .

chevron-down