Published at: 09-03-2020

زانکۆی هەڵەبجە بەشداری دەکات لە خولێكی ڕاهێنان لە ووڵاتی ئەڵمانیا

Posted by:  UoH

شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی پەیوەندییە ئەکادیمیە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجە بەشداری دەکەن لە خولێكی ڕاهێنان لە ئەڵمانیا .

لەبەرواری (٢/ ٣ / ٢٠٢٠) دوو لە ستافی پەیوەندییە ئەکادیمییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی هەڵەبجە کە پێکهاتبوون لە هەریەکە لە بەڕێزان (سازان صلاح صابر) و(بەیان عوسمان محمد) بە ناونیشانی (وەرگێڕ) بەشدارییان کرد لە خولێکی ڕاهێنان ووڵاتی ئەڵمانیا کە بۆ ستافی پەیوەندییەکانی دەرەوەی زانکۆ کوردییە بەشداربووەکانی پڕۆژەی تایگریس ڕێکخرابوو كە پڕۆژەیەکی یەکێتی ئەوروپایە ولە ووڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت كەلە بەرواری (٢/ ٣ /٢٠٢٠)  دەستی پێكردوو  ماوەی (٥) ڕۆژی خایاند کەتیایدا کۆمەڵێک ۆرکشۆپی لە خۆگرتبوو  .شایەنی باسە بەشی دووەمی ڕاهێنانەکە لە بەرواری ( ٣/٩ /٢٠٢٠) دەست پێدەكات لە وڵاتی هۆڵەندا لە زانکۆی مەساریک ئەنجام ئەدرێت و خاتوو (بەیان عوسمان محمد) وەك نوێنەری زانكۆی هەڵەبجە تیایدا بەشدار دەبێت و وە ماوەی (٥) ڕۆژ دەخایەنێت .

chevron-down