Published at: 02-12-2019

زانکۆی هەڵەبجە پرۆژەی سەوزکردنی پارێزگای هەڵەبجه ڕادەگەیەنێت

Posted by:  UoH

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢/ ١٢/ ٢٠١٩ بە ئامادەبوونی پ.ی.د. مهاباد کامل عبدالله سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆ و ژمارەیەک لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانی زانکۆی هەڵەبجە پرۆژەی سەوزکردنی پارێزگای هەڵەبجە ی ڕاگەیاند .
سەرەتا پ.ی.د. نەریمان عبداللە علی ڕاگری كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتیەكان قۆناغی یەکەمی پرۆژەکەی ڕاگەیاندو ووتی ئامانجمان لە پرۆژەکە پاک ڕاگرتن و سەوزکردنی پارێزگای هەڵەبجەیە ، پرۆژەکە پێکهاتووە لە ٢٠٠ نەمام و ٧ هەزار دار بەڕوو كە
نەمامەکان بەهاکاری شارەوانی هەڵەبجە دەچێنرێن و دار بەڕووەکانیش لەلایەن خوێندکارانی بەشی جوگرافیا لە شاخی شنروێ دەچێنرێن.
دواتر سەرۆکی زانکۆ ووتەیەکی پێشکەشکردوو ئاماژەی بەوەکرد کە پێویستە هەمووان بەشداربین لەم پرۆژەیەداو هاوکاربین لەسەوز کردن و جوانکردنی ژینگەداو هەوڵ بدەین کوردستان سەوزو ئاوەدان بێت

chevron-down