Published at: 14-11-2019

بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی زانکۆکانی کوردستان پۆرتاڵی خوێندن لە زانکۆی هەڵەبجەوە دەکرێتەوە

Posted by:  UoH

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتی ١٤/ ١١ / ٢٠١٩ بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندکاران وۆرک شۆپێک لەژێر ناونیشانی ( هەنگاو بۆ جێ بەجێ کردنی پێداویستییەکانی خوێندنی ئەلیکترۆنی و بەکارهێنانی پۆرتالی نوێی زانکۆ) لەلایەن بەرێز ( م.ی. ئارام محمدامین قادر)ەوە پێشکەش کرا.

تێیدا تیشک خرایە سەر چۆنێتی بەکارهێنانی پۆرتاڵەکە لەلایەن مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ، لە رێگای ئەم پۆرتاڵە نوێیەوە مامۆستایان دەتوانن سەرجەم ئەو داخوازیانەی کە بۆ خوێندن پێویستە بەجێی بگەیەنن هەر لەرێگای ئەم پۆرتاڵە نوێیەوە مامۆستایان دەتوانن بابەتەکانی خوێندن بگەیەنن بە خوێندکاران و هەروەها لەرێگای پۆرتاڵەکەوە هەواڵ و ئاگادارییەکان دەگات بە مامۆستایان و خوێندکاران هەروەها لەپۆرتاڵەکەوە مامۆستا دەتوانێت کیوز و ئاسێمێنت بدات بەخوێنداکاران و هەر لەو پۆرتاڵەوە ئەنجامەکان بگەیەنێتەوە بە خوێندکاران و دانانی نمرەی خوێندکارانیش بەهەمان شێوە لە پۆرتاڵەکەوە ئەنجام دەدرێت ، لەبەرامبەریشدا خوێندکاران دەتوانن نمرەکانیان وەربگرنەوە لەرێگای پۆرتاڵەکەوە و هەرەها کویز و ئەسایمێنتەکانیان لەرێگای پۆرتاڵەکەوە جێ بەجێ بکەن هەموو ئەنجامەکانیان لەو پۆرتاڵەوە وەربگرنەوە لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانن سەرجەم وانەکانیان لەو پۆرتاڵەوە بەدەست بهێنن و هاوشان لەگەڵیدا کۆرس بووکی ساڵانە بەدەست بخەن وەچەندین تایبەتمەندی دیکە بۆ خوێندکاران بەردەستە و خوێندکاران دەتوانن بەبەردەوامی ئاگاداری نامەکان و هەواڵەکانی تایبەت ببینن و نمرەکانی تایبەت بە چالاکییەکانیان و نمرەی وەرزییەکان و کۆتای ساڵ لەرێگای پۆرتاڵەکەوە بەدەست بهێنن ، هەروەها خوێندکاران ئەو نامانەی لەلایەن مامۆستاکانیانەوە ئاراستەیان دەکرێت بەدەستیان دەگات و لەکاتی پێویستی وەڵامدانەوەید وەڵامی دەدەنەوە، زانکۆی هەڵەبجە لەرێگای ئەم پۆرتاڵەوە هەوڵی بەرزکردنەوەی کوالێتی خوێندن دەدات و هەوڵ دەدات پلانی بەرەو بەنێودەوڵەتی بوون جێ بەجێ بکات و لەرێگای پۆرتاڵەکەوە هەمان ئەو خزمەتانە پێش بکات کە لەزانکۆکانی دەرەوە جێ بەجێ دەکرێت، زانکۆی هەڵەبەجە یەکەمین زانکۆیە لە کوردستان کە بەو شێوەیە و پۆرتاڵێکی ئاوا گرنگ بکاتەوە کە تێدا خوێندکار و مامۆستا پێکەوە سوود لە خزمەتگوازارییەکانی ناو پۆرتاڵەکە دەبینن و دەبێتە پردی پێکەوە بەستنەوەی خوێندکاران و مامۆستایان، هەروەها زانکۆ هەوڵ دەدات لەرێگای پۆرتاڵەکەیەوە هەنگاوەکانی سەرکەوتن لە ریزبەندییەکانی وێبۆمەتریک ببرێت و لە ساڵانی داهاتوودا بێتە رێزبەندیی پێشەوە

chevron-down