Published at: 19-11-2019

سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە خوێندكاران بەسەر دەكاتەوە

Posted by:  UoH

بەمەبەستی ناساندن و ئاشناكردنی د.ڕەنجدەر محمد عزیز یاریدەدەری نوێی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران ڕۆژی ۲شەممە رێکەوتی 2019/11/18 پ .ی.د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆ هەڵەبجە هاوڕێ لەگەڵ د. ڕەنجدەر محمد عزیز یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆکاروباری خوێندکاران لە ناوکافتریای زانکۆ خوێندکارانی بەسەرکردەوە و سەرەتا سەرۆكی زانكۆ و یاریدەدەر بەشداریان كرد لە پڕۆژەی (هەموومان میوانی یەكترین ) كەیەكێكە لەپرۆژە ناوازەكانی ئەمساڵی زانكۆی هەڵەبجە.
دواتر لەنزیكەوە لەکێشەوگرفت و داواکاریەکانی خوێندكارانی کۆڵییەوە و لەبەرامبەردا خوێندکاران خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەوەی كە یەكەم جارە ژنێك دەبێتە سەرۆكی زانكۆ لەهەموو كوردستاندا وەلەنزیكەوە خوێندكاران بەسەر دەكاتەوە و وەهەوڵی چارەسەركردنی بۆ كێشەو گرفتەكانیان دەدات.
وە دوایان كرد لەسەرۆکی زانکۆ لە نزیکترین کاتدا گرفتەکانی بەشەناوخۆییەکان چارەسەربکات ، سەرۆکی زانکۆش داوای لەخوێندکاران کرد کە پاک وخاوێنی زانکۆ و بەشە ناوخۆییەکان بپارێزن وەبەڵێنی هەموو جۆرە هاوکاریەكی پێدان لەچوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان.

chevron-down