Published at: 07-10-2019

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە کۆنگرەیکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا

Posted by:  UoH

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 2019/10/7 پ.ی.د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێری و دارایی و ڕاگری كۆلێجەكان وبەشێك لە بەرێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەكانی زانكۆی هەڵەبجە لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەو بەرنامە و پڕۆگرامانەی خستەڕو کە بۆ بەرەو پێشبردنی زانکۆی هەڵەبجە دایانناوە.

لەسەرەتاداسوپاسی سەرجەم سەرۆک زانکۆکانی پێش خۆی کرد کە بەوپەڕی دڵسۆزی و لێڕاوانە کاریان کردووە لە زانکۆی هەڵەبجە وە هەروەها سوپاسی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی کرد کە دڵسۆزانە کار دەکەن بۆ بەرەو پێشبردنی زانکۆ.

لەبەشێکی دیكەی ووتەکانیدا سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد کەکار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی زانکۆ و هێنانە پێشەوەی زانکۆ لە ڕانکینگی زانکۆکان و وە ئاماژەی بەوەشدا بۆ ئەم بەرەو پێش چوونە پێویستمان بەستافێکی ئەکادیمی پڕۆفیشناڵ هەیە کە ئەمەش بە هاوکاری هەموولایەک دەکرێت، وە یەکێکی دیکە لەکارەکانی سەرۆکی زانکۆ لەماوەی کارکردنی لەزانکۆ کارکردنە لەسەر تەواو کردنی پڕۆژە تەواو نەکراوەکانی زانکۆ وەداوای کرد سەرجەم وەزارەتە پەیوەندیدارەکان هاوکاربن بەتایبەت وەزارەتی خوێندنی باڵاوتوێژینەوەی زانستی و وەزارەتی دارایی بۆ ئەم مەبەستە.

وە هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ئارەزوومەندین زانکۆی هەڵەبجە بخرێتە نەخشەی جیهانی زانکۆکان. دوبارەسوپاس و دەست خۆشی لەهەموولایەک کرد بۆ بەرەو پێشبردنی زانکۆ،پاشان بەپرسیار و سەرنجەکانی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن کۆتای بەکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەهات.

chevron-down