Published at: 30-09-2019

سەرۆكی نوێی زانكۆی هەڵەبجە دەست بەكاردەبێت

Posted by:  UoH

سەرلەبەیانی ئەمرۆ ڕێككەوتی (2019/9/30) پاڵپشت بەفەرمانی وەزاری ژمارە (1577 ) ی وەزارەتی خویندنی باڵاوتویژینەوەی زانستی لە (2019/9/29) سەبارەت بە دانانی بەرێز پ.ی.د. مهاباد كامل عبداللە وەك سەرۆكی زانكۆی هەڵەبجە ، بەئامادەبوونی بەڕێزان پ.ی. د. ئیدریس کریم محمد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی  و  بەڕیز پ.ی.د.دانا عبداللە طاهر یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەن و نوێنەری مامؤستایان و بەشێك لە بەڕێوەبەرەكانی بەرێوەبەرایەتیەكانی زانكۆ وژمارەیەك لە مامۆستایان و كارمەندانی زانكۆ وەک پێنجەم سەرۆکی زانکۆ دەسە بەکاربوو.

پ.ی.د.دانا عبداللە طاهر باسی لە كورتەیەك لە كاروبارەكانی زانكۆ كرد كەلە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بەڕێزیان بەوەكالەت سەرۆكی زانكۆ بوون و ئەنجامیداون . دواتر سەرۆكی نوێی زانكۆ لەووتەیەكدا باسی لە هەنگاوەكانی داهاتووی زانكۆی هەڵەبجە كرد بەتایبەت لەوەی كە زانكۆی هەڵەبجە زادەی ناوچەیەكە لانكەو پێگەی زانست وزانین بووە هەر لە دێر زەمانەوە ، هەروەها سوپاسی سەرجەم مامۆستایان و كارمەندان و خوێندكارانی زانكۆی كرد لەوەی كە هەمووان هەوڵیانداوە پێكەوە بۆ خزمەتی زانكۆی هەلەبجە ودەڤەرەكە.

دواتر پ.ی.د. ئیدریس کریم محمد یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری كارگێڕی و دارایی بەناوی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆ پشتیوانی تەواوی دەربڕی بۆ هاوكاری سەرۆكی نوێی زانكۆی هەڵەبجە و ئاماژەی بەوەدا كە هەموومان وەك یەك تیم دەتوانین كار بكەین بۆ خزمەتی زانكۆو ناوچەكەو هەڵەبجەو هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە پۆستەكەیدا.

وەك یەكەم كاری بەڕێزیشیان سەرۆكی زانكۆ یەكەم واژۆی لەسەر یەكەم نوسراوی زانكۆ كرد بۆ داواكردنی دامەزراندنی  یەكەم و دووەم و سێیەمی ساڵانی خوێندنی (2015-2016) و (2016-2017) و (2017-2018) و(2018-2019 ) كرد ، ئەمەش وەك یەكەم بەردی بناغەی بەهیزكردنی پیگەی مرۆیی زانكۆی هەڵەبجە جێ بە جێكرد

chevron-down