Published at: 27-10-2021

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی لە وەفدێکی ڕێکخراوی سپارکی هۆڵەندی دەکات

Posted by:  UoH

ئەمڕۆ چوارشەمە ٢٠٢١/١٠/٢٧ لە سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە،بەڕێز پ.د.مهەباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بە ئامادە بوونی پ.ی.د.نەریمان عبدللە علی ڕاگری کۆلێجی زانستەمرۆڤایەتیەکان،پێشوازی کرد لە بەڕێزان ڕەهێڵ عەزیز بەڕێوبەری ڕێکخراوی سپارکی هۆڵەندی و وەفدێکی هاوڕێی.
لە دانیشتنێکدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ،سوپاس و دەستخۆشی کاروچالاکییەکانی رێکخراوەکەی کرد کە لە ماوەی ڕابردودا لە پارێزگای هەڵەبجە ئەنجامیان داوە،داواشی لێکردن لە چالاکییەکانی داهاتوودا خوێندکاران بکرێنە هاوبەشی خول و چالاکییەکانیان بە تایبەتی خوێندکارە یەکەمەکان هەوڵیان بۆ بدرێت زەمالەی خوێندنیان لە دەرەوەی ووڵات یاخود لە ناو هەرێمی کوردستان بۆ وەربگیرێت،پاشان بەڕێز بەڕێوبەری ڕێکخراوەکە سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد بۆ پێشوازیەکەو ڕایگەیاند لە ساڵی ٢٠١٧وە وەک یەک تیم بە هاوکاری زانکۆی هەڵەبجە کاردەکەن و چەندین خولی جۆراوجۆرو ڕاهێنانمان پێشکەش کردووە بە گەنجان و خوێندکاران.
پاشان بۆ زیاتر برەودان بە کاری داهاتوو یاداشتنامەیەکی نوێ لە نێوان زانکۆو ڕێکخراوەکە واژۆکرا

chevron-down