له‌پێناو ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش و به‌ره‌پێشبردنی په‌یوه‌ندییه زانستی و ڕۆشنبیری و كارگێڕییه‌كان و ئاڵوگۆڕی تواناكان و سوود وه‌رگرتن لێیان ، زانكۆی هەڵەبجەو زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی یاداشتێكی لێكگه‌یشتنیان واژۆكرد.
ئه‌مڕۆ ٢٠٢١/٨/٩ به‌ئاماده‌بوونی بەڕێزان پ.ی.د. مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو پ.د. مریوان ئەحمەد ڕەشید سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی و یاریدەدەران و ڕاگرانی کۆلێژەکانی زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆی گەشەپێدان، له سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی گەشەپێدان ، لێكگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوولا واژۆی له‌سه‌ر كرا.
سه‌ره‌تا پ.د. مریوان ئەحمەد ڕەشید بەخێرهاتنی شاندی زانکۆی هەڵەبجەی کرد و ئاماژەی بە هەنگاوە زانستیەکانی زانکۆی گەشەپێدانی کرد، پاشان پ.ی.د. مهاباد کامل عبدللە سوپاسی کردن بۆ بەخێرهاتنیان و پیرۆزبایی ئەو ئاستە بەرزەی زانکۆکەی کرد لە ڕیزبەندی نیشتیمانیدا ، ڕایگه‌یاند كه ئه‌م لێكگه‌یشتنه له‌چوارچێوه‌ی كاری هاوبه‌شی هه‌ردولایه و كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی لە بواری ئەکادیمی و زانستیداو له ڕێگه‌ی توانا مرۆیی و لۆجستییه‌كانەوە بتوانین هاوكارو پشتیوانی یەکبین .
پاشان پ.د. مریوان ئەحمەد ڕەشید خۆشحاڵی خۆی ده‌بڕی به ئه‌نجامدان و واژۆكردنی لێكگه‌یشتنه‌كه له‌گه‌ڵ زانکۆی هەڵەبجە ، ڕایگه‌یاند به‌دڵنیاییه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان زیاتر په‌ره‌پێده‌ده‌ین هاوکار دەبین لە ئەنجامدانی کاری ئەکادیمی و زانستی.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا یاداشتی لێکگەیشتنكه‌یان پێشكه‌ش به‌یه‌ككرد