Published at: 06-09-2021

زانکۆی هەڵەبجە رێککەوتنێکی لێکتێگەیشتنی نێودەوڵەتی لەگەڵ زانکۆیەیەکی وڵاتی بەریتانیا واژۆ دەکات

Posted by:  UoH

لە چوارچێوەی پلانی ستراتیژی زانکۆدا، زانکۆی هەڵەبجە بەردەوامە لە فراوانکردنی پەیوەندیە ئەکادیمیەکانی لەگەڵ دامەزراوە زانستیە پێشکەوتو بەناوبانگەکانی جیهاندا.
لەو چوارچێوەیەشدا زانکۆی هەڵەبجە توانی لەگەڵ زانکۆی کۆڤێنتری ووڵاتی بەریتانیا ڕێککەوتنێکی لێکتێگەیشتن واژۆ بکات. واژۆکردنی ڕێکەوتننامەکە دوای ئەنجامدانی چەندین کاری زانستی هاوبەش دێت کە لە نێوان هەردو زانکۆدا، دواجار کوالیتی ئەو کارە زانستیانەی کە ئەنجام دران، دەرفەتی زیاتری بۆ بڕیار بەدەستانی زانکۆی کۆڤێنتری بەریتانی ڕەخساند کە هەماهەنگیە ئەکادیمی و زانستیەکان بچنە بواری فەرمیەوە.
ناوەڕۆکی ڕێکەوتننامەکە بریتیە لە ئەنجامدانی کاری زانستی هاوبەش لە شێوازی کۆنفرانس، وۆرکشۆپ، سیمپۆزیۆم و پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن، دەوڵەمەندکردنی ژینگەی خوێندنی خوێندکاران، ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و پێدانی گرانت بەمەبەستی بەدیهێنانی پەیامەکانی زانکۆ و هەروەها سەرپەرشتی کردنی توێژینەوەو بڵاوکردنەوەیان لە گۆڤارە ئاست بەرزەکانی جیهاندا.
شایەنی باسە هەریەک لە بەڕێزان پ. د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە و دکتۆر ئاراز جەمال ئاغا لە زانکۆی کۆڤێنتری رۆڵێکی گرنگیان بینی لە ئەنجامدانی کارە زانستیە هاوبەشەکانی نێوان هەردو زانکۆ و دواتر واژۆکردنی ڕێکەوتنامەی لێکتێگەیشتن

chevron-down