Published at: 24-11-2019

زانكۆی هەڵەبجەو زانكۆی كوردستان یاداشتنامەی لێك تێگەیشتن واژۆ دەكەن

Posted by:  UoH

ڕۆژی ۱شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱۱/۲٤ وەفدێکی زانکۆی سنە و نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵای ئێران سەردانی زانکۆی هەڵەبجەیانکرد، کەپێشوازی کران لەلایە پ.ی.د. مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆ  یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ و ڕاگری کۆلێجەکانی زانکۆی هەڵەبجە.

وەفدی میوان كەکەپێک هاتبوون لە هەریەکە لەبەڕێزان د. صادقی سەرۆکی زانکۆی کوردستان و د. قباد شەفیعی سەرۆکی بەشی ئینتەر ناشناڵ و د.عبداللە حسن زادە سەرۆکی پێشوی زانکۆی کوردستان و د.مهران عاشوری نوێنەری وەزارەتی خوێندنی باڵا لە ئێران.
لەدانیشتنێکی دۆستانەدا باسیان لەو كارانە كرد كەپێشتر لەگەڵ زانكۆ هەڵەبجە ئەنجامیان داوە ،وەک دۆستایەت و خۆشەویستیان بۆ شارەکە وە وەلەچەند تەوەرێکدا هەموو هاوکاریەکی خۆیان بۆ زانکۆ دووپاتکردەوە: زانکۆی کوردستان /سنە هەموو هاوکاریەکی خۆی پێشکەش بەزانکۆی هەڵەبجە دەکات لەهەمو بوارەکان و بەشەکان بۆکردنەوەی ۆرک شۆپ و خولی ڕاهێنان بۆ مامۆستایان و وە کردنەوەی خولی زمانی فارسی بۆ بەدەستهێنانی ناز ناوی زانستی.
لەبواری توێژینەوەدا ئامادەیی خۆیانیان نیشاندا کە بەشێکی کاراو چالاکن. پاشان لەسەر پێشنیاری ڕاگری کۆلێجی زانستە مرۆڤایەتیەکان بەڵێنی کردنەوەی سیمنارێکی هاوبەش بۆشاری هەڵەبجە لە هەموو بوارەکانەوە بۆزیاتر بەرەو پشبردنی شارەکە، هەروەها کردنەوەی ماستەرو دکتۆرا لەسەرجەم بەشەکاندا و جەختکردنەوە لە فێر بوونی زمانی فارسی کە بۆ نازناوی زانستی گرنگە. سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەش زۆر سپاسی بەدەمەوەهاتن و خەمخۆری کردن و هەمو هەوڵەکانی ئێستاو پێشتریانی بەرز نرخاند و لۆگۆی زانکۆی پێشکەش کردن و ئەوانیش سەرەڕای پێدانی لۆگۆی زانکۆی خۆیان کۆمەڵێک دیاری جوان وئەنتیکەیان پێشکەش بەزانکۆی هەڵەبجەکرد

chevron-down