Published at: 06-09-2022

بە ئامانجی کاری هاوبەشی زانستی و ئەکادیمی وەفدێکی وڵاتی پۆڵندا سەردانی شاری هەڵەبجە دەکات

Posted by:  UoH

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٢/٩/٦، بەڕێز پ.د. مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازیکرد لە بەڕێزان ئەندچی نۆڤا کوڤسکی پارێزگاری شاری پۆلسک لە پۆڵنداو سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانیی پۆلسک و سەرۆکی زانکۆی پۆلسک.
لە دیدارێکدا کە بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجەو ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ ئامادەیبوون باس لە کاری هاوبەشی زانستی و ئەکادیمی و ڕێکەوتننامەی نێوان زانکۆی هەڵەبجەو زانکۆی پۆلسک کرا.
لە کۆتایی دیدارەکەدا لە لایەن سەرۆکی زانکۆی (پۆلسک)وە دیاری پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە کرا.
دواتر سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەیان کرد و تاجەگوڵینەی ڕێزو وەفایان لەبەردەم سیمبولی شەهیدانی هەڵەبجە دانا.

chevron-down