Published at: 30-08-2022

سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی لە وەفدێکی لیژنەی شارەوانی پەرلەمانی کوردستان دەکات

Posted by:  UoH

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٢/٨/٣٠،لە سەرۆکایەتی زانکۆ بەڕێز پ.د.مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە پێشوازی لە وەفدێکی لیژنەی شارەوانی و گەشتوگوزارو گەیاندن کرد کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان لوقمان وەردی سەرۆکی لیژنەو ئەندامانی لیژنەکە.
لە دانیشتنێکدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ باسی لە کەموکوڕی و پێداوستیەکانی زانکۆی بۆ ڕوونکردنەوە،هەروەها ئەو پڕۆژانەی کە تەواونەکراون،لە بەرامبەردا بەڕێز سەرۆکی لیژنەی پەرلەمانی کوردستان بەڵێنی پشتیوانی بۆ زانکۆو گەیاندنی ئەو گرفتانەی لە سێکتەری شارەوانی و پڕۆژەکاندا هەیە بگەیەننە پەرلەمان بۆ چارەسەرکردن.

chevron-down