بەڕێوەبەرایەتی چالاکییەکانی زانکۆ بە هەماهەنگی لیژنەی چالاکی کۆلێژمان و ڕاگرایەتی کولێج و هەردوو سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزش و وەرزشی بنەڕەتەوە، کۆتای بە خولی تۆپی دەست هێنا.
ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٢/٢/٢٧ هەردوو یاری کۆتای (کوڕان، کچان)ی خولی تۆپی دەستی کۆلێژمان ئەنجامدرا، ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوون:
کوڕان
(مامۆستایان ١٥ گۆڵ * قۆناغی سێیەم A ١٤ گۆڵ)
بەم ئەنجامە (مامۆستایان) بونە پاڵەوانی خولەکە و (قۆناغی سێیەم A) پلە دووەمی خولەکەیان بەدەست هێنا.
کچان
(قۆناغی چوارەمی پەروەردە ٧ گۆڵ * قۆناغی دووەم ١ گۆڵ)
بەم ئەنجامە (قۆناغی چوارەمی پەروەردە) بونە پاڵەوانی خولەکەو (قۆناغی دووەم) پلەی دووەمی خولەکەیان بەدەست هێنا.
دەستخۆشی بۆ ڕێکخەرانی خولەکە و سوپاس بۆ داوەرە بەڕێزەکان و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموولایەک..
لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆلێژ.