سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/٨/٢٥، سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پڕۆفیسۆر د.مهاباد کامل عەبدوڵا) پێشوازیکرد لە وەفدێکی ڕێکخراوی CAPINE.
لە دیدارێکدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی وەفدی میوان کرد لە بەرامبەر دابینکردنی کەل و پەلی پێویست بۆ بەشی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە.
ئەم هەنگاوەی ڕێکخراوەکە لەچوارچێوەی (پڕۆژەی لەهەڵەبجەوە دەست پێ دەکەین) کە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومییەکان ڕایگەیاندبوو بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وڵامدانەوەی قەیرانەکان DMCR ، ڕێکخراوی CAPINE هەستا بە دابینکردنی کەل و پەلی پێویست بۆ بەشی پزیشکی زانکۆی هەڵەبجە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە وەفدی میوان.