ماڵپەڕی (https://www.adscientificindex.com/?country_code=iq )
لە نوێترین ڕیزبەندیدا بۆ ساڵی 2022 ی زانکۆکانی عێراق و کوردستان ڕادەگەیەنێت.
لە دواین ڕاگەیاندنیدا بۆ ڕانکی زانکۆکانی عێراق و کوردستان، مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە له ئاستێكی زۆر باش و باڵادا دهبینرێن، مامۆستا و توێژەری زانکۆی ھەڵەبجە (د. کارزان وکیل سعید) توانی تۆمارێکی نوێ بۆ خۆی و زانکۆکەمان تۆمار بکات، جێگای باسە ناوبراو بە ئەفیلیەیشن و لۆگۆی زانکۆی ھەڵەبجەوە ژمارە (1)لە سەر ئاستی زانکۆمان و ژمارە (16) لە سەر ئاستی ھەرێم و ژمارە(71)لە سەر ئاستی عێراق تۆمار بکات کە تیایدا سەرجەم مامۆستاکانی عێراق و کوردستان بەشداریان پێکراوە.
شایانی باسە ژمارەیەکی دیکەی مامۆستایانی زانکۆی هەڵەبجە لە ریزبەندییەکەدان، بە بۆنەیەوە بەڕێز پ.د.مهاباد کامل عبدللە سەرۆکی زانکۆمان پیرۆزبایی لەسەرجەمیان دەکات وهیوای بەردەوامیان بۆ دەخوازێت.