Published at: 31-07-2022

وەفدێکى ڕێکخراوە دیموکراتییەکان سەردانى زانکۆى هەڵەبجەیان کرد

Posted by:  UoH

وەفدێکى ڕێکخراوە دیموکراتییەکان سەردانى زانکۆی هەڵەبجەیان کردو لەلایەن پ.د. مهاباد کامل عبدالله سەرۆکی زانکۆى هەڵەبجە پێشوازیان لێکرا.
سەردانى وەفدەکە بەسەرپەرشتى د.جەبار ئەمین ئەندامى مەکتەبى رێکخراوە دیموکراتییەکانى یەکێتى نیشتیمانى کوردستان ئەنجامدراو ئامانج لە سەردانەکە هەماهەنگى و پشتیوانیکردنى زانکۆى هەڵەبجە بوو.
لە وتەیەکیشیدا سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە باسێکى کورتى ئیش و کارەکانى زانکۆو ئەنجامدانى توێژینەوە لەلایەن مامۆستایان و توێژەرانى زانکۆکەوە کرد و وتى “لە رێگەى ئەنجامدانى توێژینەوەو بڵاوکردنەوەیەوە پلەبەندى زانکۆکان دێتە پێشەوە، زۆرجار کە زانکۆى هەڵەبجە لە پلەى پێشەوە نەبووبێت هۆکارێکى سەرەکى ئەوە بووە کە لە زانکۆى هەڵەبجە بەشى زانستى کەمە و کەمترین مامۆستاش لەو بەشانەدا هەیە، ئەوەش وادەکات ئەنجامدانى توێژینەوە لە زانکۆى هەڵەبجە کەمتربێت، لەگەڵئەوەشدا لە ئێستا دا زانکۆ هەنگاوى باشى بڕیوەو تاڕادەیەک لەو ریزبەندییانە هاتووەتە پێشەوە”.

chevron-down