به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى تۆماری گشتى پيرۆزبايى له خوێندكارانى وه‌رگيراوى به‌شه‌كانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه ده‌كات، هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رجه‌م خوێندكارانى ده‌خوازێت. ئاگادارى سه‌رجه‌م خوێندكارانى خۆشه‌ويست ده‌كەین کە لە ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٢/١٠/٢٣) بۆ سیستمەکانی (زانکۆلاین و پارالێڵ) و رۆژی سێ شەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٢/١٠/١٨) بۆ سیستمی (ئێواران) تۆمارکردنی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی زانکۆ دەستپێدەکات
خوێندكارانى وه‌گيراو پێويسته سه‌ردانى كۆلێجه‌كانيان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستى خۆتۆماركردن
بۆ تۆماركردن له به‌شه‌كانى زانكۆ پێويسته ئه‌م پێداويستيانه پێشكه‌ش به زانكۆ بکات
پێداویستی مامەڵەی وەرگرتنی قوتابی
:خوێندکار لە زانکۆ و پەیمانگاکان
١. بۆ وەرگیراوانی سیستمی خوێندنی زانکۆلاین بڕی شەست هەزار(60000)بۆ دەستپێکی مامەڵەی وەرگرتن
٢. کۆپی ڕەنگاوڕەنگی پێناس(نفوس) (هویە الاحوال مدنیە) یان کارتی نیشتیمانی
٣. کۆپی ڕەنگاوڕەنگی جنسیە یان کارتی نیشتیمانی
٤. کۆپی ڕەنگاو ڕەنگی کارتی زانیاری
٥. کۆپی ڕەنگاوڕەنگی فۆڕمی خۆراک
٦. وێنەی قوتابی (6) دانە
٧. پشکنینی چاو + گروپی خوێن کەلە ناوەندەکانی تەندرووستی ناو گەڕەکەکان دەکرێت
٨. بروانامەی پۆلی12ی ئامادەیی پەسەندکراوبێت لەلایەن بەڕێوەبەری قوتابخانە و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەوە
٩. بۆ خوێندکارانی پارالێل و ئێواران، خوێندکار لەکاتی خۆ تۆمارکردندا قیستی یەکەمی خوێندنی لێوەردەگیرێت و له خشته‌ى خواره‌وه‌دا كرێى سه‌رجه‌م به‌شه‌كان خراوه‌ته‌ڕوو
١٠. رەنگی فايلى خوێندكاران به‌پێى ڕه‌نگى داواكراوى هه‌ربه‌شێك ده‌بێت. وه‌ك له خشته‌ى خواره‌وه‌دا ڕونكراوه‌ته‌وه. لەگەڵ ڕێزدا
بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی ــ زانکۆی هەڵەبجە