،(Erasmus Days 2022) بەبۆنەی رۆژی
پڕۆژەی ئەپرەیز هەڵدەستێت بە ڕێکخستنی وێبینارێک لە سەر پێواژووی بۆڵۆنیا، دڵنیایی جۆری و بە نێودەوڵەتی کردن لە خوێندنی باڵادا بە ناونیشانی جێبەجێ کردنی پێواژووی بۆڵۆنیا لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستانی عێراق : ڕاهێنان و ئاڵەنگاریەکان.
وێبینارەکە لە ڕۆژی ١٤ی ئۆکتۆبەر کاتژمێر ١١ دەست پێدەکات و لە لایەن بەڕێزان دکتۆر هادی لوقمان لە زانکۆی دهۆک، دکتۆر هارون ڕێژین لە زانکۆی سلێمانی و دکتۆر هاوکار رشید لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی پێشکەش دەکرێت.
هەرکەس ئارەزوو مەندە بۆ ئامادەبوون لە وێبینارەکەدا، دەتوانێت لەڕێگەی ئەم بەستەرەیەوە خۆی تۆمار بکات: