Published at: 07-11-2022

زانکۆی هەڵەبجە؛ چەند چالاکیەک ئەنجامدرا

Posted by:  UoH

بەچاودێرى بەڕێز سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە (پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا)
زانکۆى هەڵەبجە، مەراسیمى ناساندنى کتێبى (هەگبەیەک لەکاروچالاکیەکان)ى زانکۆى هەڵەبجە، کردنەوەى تاقیگەى بەشى ئەندازیارى شارستانى، کردنەوەى بەشى ناوخۆیی کوڕانى زانکۆى هەڵەبجەی ئەنجامدا.
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، ٧-١١-٢٠٢٢، بەئامادەبوونی ژمارەیەک لەبەڕێوەبەری گشتی و نوێنەری دام و دەزگاحکومیەکان و لێپرسراوی مەڵبەندی(٩)ی ڕێکخستنی شارەزووری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی دامودەزگاجیاوازەکان، ڕۆژنامەنووسان و ڕۆشنبیران و نوێنەری ڕێکخراوەکان، دەستپێکى چالاکیەکان لەهۆڵی (کتێبخانەى ناوەندى) زانکۆی هەڵەبجە دەستیپێکرد.
سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە بەڕێز(پ.د.مهاباد کامل عەبدوڵا) بە دوو دێڕەشیعری شاعیری ناوچەکە(احمد موختار جاف) ئاماژەی بەو هەوڵانەکرد کەبەردەوام دەیدەن بۆ بەرەوپێشبردنی ڕەوشی خوێندن لەهەڵەبجەدا، پاش بەخێرهێنانی میوانان ئاماژەی بەوەکرد بەردەوام لەهەوڵدابوون بۆ گرنگیدان بەبوارەکانی زانستی و کارگێڕی و گرنگیدان بەتوێژینەوە لەبوارە جیاوازەکان، دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی گونجاوو لەبار بۆ خوێندکارانی ئازیز. هاوکات تەواوکردنی پڕۆژەتەواونەکراوەکانی زانکۆ.
ناوبراو ووتیشی: دڵخۆشم بەهاوکاری مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئازیز توانیومانە بەشێک لەو پڕۆژانە تەواوبکەین، ڕوونیشیکردەوە دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی زانکۆ لەکاتێکدابووە(ڤایرۆسی کۆرۆنا)بڵاوبوەتەوەو ماوەیەکی زۆر ڕێگربووە لەبەردەم جێبەجێکردنی پلانەکانیان.لەکۆتای وتارەکەیدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ سوپاسی هەموو ئەو دامەزراوەو کەسایەتی و لایەنانەیکرد هاوکاربوون لەخزمەتکردنی زانکۆی هەڵەبجەو دڵنیایشیدا لەداهاتوویەکی نزیکدا چەندین پڕۆژەیتر لەقۆتاغی کۆتایدان و دەکرێنەوە.
پاشان (م.باوەڕ محمد)، مامۆستا لەزانکۆی هەڵەبجەو سەرۆکی لیژنەی ئامادەکردنی کتێبی(هەگبەیەک لەچالاکیەکانی زانکۆی هەڵەبجە) ڕوونکردنەوەیدا لەسەر ئامادەکردنی کتێبەکەو ئەو ماوەیەی سەرقاڵی ئامادەکردنی کتێبەکەبوون لەگەڵ ژمارەیەک لەفەرمانبەرانی زانکۆو هەوڵیانداوە چالاکی و گۆڕانکاریەکانی زانکۆ لەنێوان ساڵانی ٢٠١٩-٢٠٢٢ بخەنەڕوو بەشێوەی داتا.
پاشان(تاقیگەی بەشی ئەندازیاری شارستانی)کرایەوەو لەلایەن بەڕێزان(م.هونەر فرید، م.ڕابەر حمەامین)ڕوونکردنەوەدرا بەمیوانان لەسەر تاقیگەو بەشەکانی تاقیگەکەڕوونکرایەوە کەبۆیەکەمجارە تاقیگەیەک بەوشێوەیەو بەو ئامێرانەوە بکرێتەوە.
دواتر (بەشی ناوخۆیی عەبابەیلێ-ی کوڕان) کرایەوە کە لەسێ نهۆم پێکدێت و بەشێوازێکی مۆدێرن بەتەواوی پێداویستیەکانیەوە کراوەتەوە بۆ خزمەتکردن بە خوێندکاران.

IMG_20221107_163243

IMG_20221107_163308

received_814250042986307

DSC07811

DSC07813

IMG_20221107_201838_288

IMG_20221107_201759_368

DSC07815

DSC07821

DSC07819

DSC07809

chevron-down