باڵوێزخانەى ئەمریکا لە بەغداد پێشبڕکێى پرۆگرامى فۆڵبرایت بۆ سەردانیکەرانى توێژەران Fulbright Visiting Scholar Program بۆ وولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بۆ ساڵى ٢٠٢٣ڕاگەیاند
باڵوێزخانەى ئەمریکا لە بەغداد بەخۆشحاڵییەوە پێشبڕکێى کردنەوەى پرۆگرامى فۆڵبرایت بۆ سەردانیکەرانى توێژەران/زانایان بۆ وولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکاى بۆ ساڵى ٢٠٢٣ى ڕاگەیاند
پرۆگرامى فۆڵبرایت بۆ سەردانیکەرانى توێژەران بۆ وولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا پرۆگرامێکى ١٠ هەفتەیە و پیشەیە بۆ بەرەوپێشبردنى فاکەڵتییەکان و بۆ پەرەپێدانى توانایى ستافى دەستەى وانەووتنەوەى فاکەڵتیەکانە کە تیایدا ١٥ توێژەر یان ئەندامانى فاکەڵتى لە عێراق و کوردستان هەڵدەبژێرن و دەیانێرن بۆ وولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و لەلایەن وەزارەتى دەرەوەى ئەمریکاوە سپۆنسەر دەکرێت.
ئەو کەسانەى کە هەڵدەبژێرێن و گرانتەکەیان پێدەبەخشرێت دەبێت هەڵگرى بڕوانامە بن لەیەکێک لەم بوارانەدا : ئەندازیارى و زانست و تەکنەلۆجیا و ووتنەوەى وانەى ئیگلیزى وەک زمانى بیانى و زمانەوانى.
دواکات بۆ پێشکەشکردن ١/١٢/٢٠٢٢
بۆ زانیارى زیاتر سەردانى ئەم بەستەرەى خوارەوە بکە:
Fulbright Visiting Scholar Program – U.S. Embassy & Consulates in Iraq (usembassy.gov)
بۆ پێشکەشکردن سەردانى ئەم لینکەى خوارەوە بکەن: