سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێكەوتی٢٥ /٢٠١٩/١١كۆلێجی زانست بە هاوكاری هۆبەی دڵنیایی جۆری لە درێژەی كارو چالاكیەكانیدا دوو سیمینار ساز دەكات بۆهەریەك لە بەڕێزان :
1- (م.ی.بەختیار عبدالله محمد ) بە ناونیشانی (Radition protection) : سیمینارست لە سیمینارەكەیدا باسی لە چۆنیەتی خۆپاراستن كرد لە (تیشك ) بەتایبەت ئەو تیشكانەی زیان بەخشن و وزەیەكی زۆریان پێیە و كاریگەری خراپی تەندروستی دروست ئەكەن بۆیە پێویستە هەمیشە خۆمانی لێ بپاڕێزین چونكە ئەم تیشكانە كار لە خانەكانی لەشی مرۆڤ دەكات و هەروەها تیشك خرایە سەر ئەو تیشكانەی كە لە ژیانی ڕۆژانەماندا بەركەوتنمان هەیە لەگەڵیان ، وە ئەو ڕێكارانەی خستە ڕوو كە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ ئەوەی سود لەو تیشكانە وەرگرین لە ژیانی ڕۆژانەمان ، دواتر گرنگی ئەو تەكنیكانەی ڕوون كردەوە كە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ خۆپاراستن لەو تیشكە زیانبەخشانە كە هەریەكە لە (كات و سەرچاوە و پێداویستی ) كاریگەریان هەیە كە ڕۆژانە باكاریان دەهێنین لەو شوێنانەی كە تیشكەكانیان لێ بەكار دەهێنین وەك لە تاقیگەكان .
2- بەڕێز (م.ی.باوەڕ محمد فرج) بەناونیشانی (Mathematical modeling and numerical solution for partial differential equation) )
تیایدا باسی لە چەند جۆرێكی پرۆبلێمە فیزیاییەكان و مۆدێل كرا بۆ ناو ماتماتیك و پاشان شیكاری تەواو بۆ هەندێك لە پڕۆبلیمە كان دۆزراوەتەوە وە پێشنیاری ڕێگەیەكی نوێ كراوەبە بەكارهێنانی شیكاری ژمارەیی و پاشان تێستی میتۆدەكە كراوە لەكۆتای سیمینارەكدا ئەنجامەكانی پشتڕاستی و دروستی میتۆدەكان كرا .




