کۆڵێجى زانستى زانکۆى هەڵەبجە وۆرک شۆپێک بۆ خوێندکارانى قۆناغى یەکەم ئەنجام دەدات

بە مەبەستى ئاشنا کردنى خوێندکارانى قۆناغى یەکەمى کۆلێجى زانست لەگەڵ ژینگەى نوێی زانکۆ , و ئاشناکردنى خوێندکاران لە مامەڵە و هەڵس و کەوتى زانکۆ , لیژنەى پەروەردەیی بەشی فیزیا سەر بە کۆلێجى زانستى زانکۆى هەڵەبجە وۆرکشۆپێک ئەنجام دەدات.
وۆرکشۆپەکە بەناونیشانى ( سەرەتاکانى ژیانى خوێندکاران لە زانکۆدا ) لە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى ٢٠١٨/١١/١٤ لە هۆڵى کۆمپیوتەرى کۆلێژى زانست بەڕێوەچوو.
ناوەڕۆکى وۆرکشۆپەکە لە سێ بابەتى سەرەکى پێک هاتبوو کە لەلایەن ڕاهێنەرانى کۆمەڵگەى مەدەنیەوە ئامادە و پێشکەش کران
دەسپتێکى وۆرک شۆپەکە بە بایەتى بەڕێز د. فەهمى عەلى بە ناونیشانى (مرۆڤ لەنێوان جەستەو دەروندا , )دەستى پێکرد کە توێژەر لە بابەتەکەیدا سەرجەم حاڵەتە دەرونیەکانى خوێندکارانى ڕون کردنەوە کە لەم قۆناغەى ژیانیدا دوچاریان دەبێتەوە و میکانیزمەکانى ڕوبەروبونەوەیانى خستنە ڕوو.
بابەتى دووەمى وۆرک شۆپەکە لە لایەن بەڕێز د. ئارام خەسرەو بە ناونیشانى (هونەرى پەیوەندیی مرۆیی کاریگەر) پێشکەش کرا. توێژەر لەم بابەتەیدا بە وردى تیشکى خستە سەر ڕێگا و هونەرەکانى هاوڕێ گرتن و دروست کردنى پەیوەندى لەگەڵ کەسانى دەوروبەر لە هەر بارودۆخ و ئاسیتێکدا. محمد سالم خوێندکارى زانکۆ بە بابەتى( چۆن لەگەڵ ژیانى زانکۆ ڕابێین و سود لە فزولى وەربگرین بۆ سەرکەوتن) کۆتا بابەتى وۆرک شۆپەکەى پێشکەش کرد ئەو لە بابەتەکەیدا باسی لەو حەز و خولیایانە کرد کە پێویستە خوێندکار هەیبێت بە شێوەیەکى سروشتى بۆ وەرگرتن و بەدەست هێنانى زانیارى لە پسپۆڕى خودى خوێندکاردا .
ئامانجى سەرەکى وۆرکشۆپەکە ئاشناکردنى خوێندکارانى قۆناغى یەکەمى زانکۆ بوو بە چۆنیەتى خۆ ئامادەکردن بۆ قۆناغێکى نوێی ژیان و خوێندن و  و چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ ژینگەى نوێی و ئەنجامدانى هەڵسوکەوت شیاو  زاڵ بون بەسەر ئەو بارە دەرونیەى کە خوێندکار بەهۆى تێپەڕاندنى قۆناغێکى
نوێی خوێندنەوە دوچارى دەبێتەوە.

Sharing is caring!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *