لە ڕۆژی بەرەنگار بوونەوەی توندوو تیژی دژی ئافرەتان لە زانكۆی هەڵەبجە پانێڵێك ئەنجام دەدرێت

بە مەبەستی هۆشیاركردنەوەی خوێندكارانی زانكۆ لە ڕۆژی بەرەنگار بوونەوەی توندوو تیژی دژی ئافرەتان لە زانكۆی هەڵەبجە پانێڵێك ئەنجام درا.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 2018/11/28 یەكێتی قوتابیانی كوردستان بەهاوكاری بەشی فیزیای سەر بە كۆلێجی زانستی زانكۆی هەڵەبجە پانێڵێكیان بە ناونیشانی (شانزە ڕۆژەی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان) ئەنجامدا. پانێڵەكە بۆ هەریەك لە بەرێزان (ڕائید بەرزان عوسمان) بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشاری هەڵەبجە و وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ، (گوڵستان ئەحمەد) بەرپرسی نوسینگەی مافی مرۆڤ لە هەڵەبجە ، (سندوس حسێن) چالاكوانی مەدەنی ، (پارێزەر كارزان سەلام) ئەنجامدرا. پانێڵیستە بەشداربوەكان بە سیمیناری تایبەت بە پسپۆڕیەكانی خۆیان لە ڕووی سزا و یاسا و مافەكانی مرۆڤەوە بە وردی باسیان لە هۆكار و ڕێكارەكانی توندوتیژی و چۆنیەتی بەرەنگاربونەوەی ئەو حاڵەتە باس كرد وڕێنمایی تایبەتیان دایە ئامادەبوان لە خۆبەدورگرتن لەو حاڵەتە و چۆنیەتی مامەڵە كردن لە كاتی بونی ئەو دیاردەیە لە كۆمەڵگادا ، لای خۆیەوە بەڕێز ڕائید بەرزان عوسمان وتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە ئامارەكانی حاڵەتەكانی توندوتیژی لە هەڵەبجەدا خستنە ڕوو ، ئەو خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی كە پارێزگای هەڵەبجە كەمترین حاڵەتی توندوتیژی دژی ژنانی تێدا تۆمار كراوە و ئەوەشی نەشاردەوە كە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی كوشتنی ژنان بە توندوتیژی تۆمارنەكراوە. و ئەوەی بۆ هۆشیاری دانیشتوانی پارێزگاكە گەڕاندەوە هیواشی خواست ئەو حاڵەتە كەمانەی كە تۆماركراون لە داهاتوودا نەمێنن.
لای خۆیانەوە ئامادەبوان سەرنجەكانیان خستە ڕوو و سوپاسی زانكۆی هەڵەبجە و ئەنجامدەرانی پانێڵەكەیان كرد.



Sharing is caring!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *