وۆرکشۆپێک بۆخوێندکارانى قۆناغى یەکەمى کۆلیجى زانست ئەنجامدرا

بەسەرپەرشتی کۆلێژی زانست گرووپی (Tech Day) هەستا بە ئەنجامدانی وۆرک شۆپێکی تایبەت بە خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی هەردوو بەشی فیزیا و کۆمپیوتەر ، کە لە زنجیرەیەک سیمینار پێک هاتبوو کە تێیدا کۆمەڵێک بەرچاو ڕوونی درایە خوێندکاران سەبارەت بە بابەت و وانەکان و چۆنیەتی هەڵسوکەوتکردن لە ژینگەی زانکۆی هەڵەبجەدا ، لەسەرەتادا بەڕێز( د.عدی خضير ) ڕاگری کۆلێژی زانست پەیامێکی پێکەشکرد کە تێیدا بە خێرهاتنی خوێندکارانی کرد و سوپاسی ئامادەبووانی کرد پاشان بەڕێز (م.فەرەیودون والی ) سەرۆکی بەشی فیزیا تیشکی خستە سەر شێوازی پێشوازی کردن لە خوێندکاران بە کۆڕو سیمیناری شایستە پێشوازی لە خوێندکاران کراوە لە کۆلێجمان و سوپاسی ئەو خوێندکارانەیکرد کە ئەرکیان کێشا لە هاوکاری هاوڕێکانیان و بە نمونەیەکی جوانی خوێندکاری کۆلێجمانی وەسف کرد . وە هەروەها تیشک خرایە سەر کاروچالاکیەکانی گرووپی (Tech Day) لە ناو زانکۆدا کە ئەم گرووپە لەلایەن خوێندکارانی هەردوو بەشی کۆمپیوتەر و فیزیاوە بەڕێوەدەبرێت و سەرجەم کاروچالاکیەکانیان تایبەت بە خزمەتکردنی خوێندکاران و زانکۆ .

Sharing is caring!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *