خوێندکارانی قۆناغی سێیەمی بەشی زانستی کۆمپیوتەر گەشتێكی زانستی ئەنجام دەدەن

ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠١٩/٥/١٦ خوێندکارانی قۆناغی سێیه‌می بەشی زانستی كۆمپیوته‌ر گەشتێکی زانستیان ئەنجامدا بۆ بنكه‌ی سه‌ره‌كی كۆمپانیای ئاسیاسێل له شاری سلێمانی. مەبەست لە ئەنجامدانی گەشتەکە زیاتر ئاشنابوونی خوێندکاران بوو بەلایەنی پراکتیکی چۆنییه‌تی كاركردنی هه‌ریه‌كه‌ له‌ سیستمه‌كانی بواره‌كانی (سكیوریتی ، نێتۆرك ، داتابه‌یس ، مه‌شین ڤێژوه‌ڵایزه‌یشن ) كه‌ له‌ وانه‌كانی (سكیوریتی ، داتابه‌یس ، نێتۆرك )ی قۆناغی سێیه‌می بەشەکەدا دەخوێنرێت. خوێندکاران لەنزیکەوە ئاشنا کران بە نوێترین ته‌كنه‌لۆجیا و چۆنیه‌تی كاركردن له‌ كۆمپانیا. گەشتەکە بەسەر پەرشتی مامۆستایان مه‌روان یاسین و دیلمان عبدلله‌ کەمامۆستای وانەکانن ئەنجامدرا.

btr

Sharing is caring!

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *