
دید و پەیامی کۆلێج
پەیامی ئێمە پێگەیاندنی راهێنەر و پسپۆری بە توانایە لە گشت بوارەکانی توانای جەستەیی و زانستی و وەرزشی لە عێراق و هەرێمی کوردستان وە بە تایبەت پارێزگای هەڵەبجە.
کۆلێژمان هەوڵ دەدات کە دەرفەتی باش بڕەخسێنێت بۆ ئەو خوێندکارانای کە خاوەنی بەهرەیەکی تایبەتن بۆ ئەوەی زیاتر هەول بدەن و گەشە بە تواناکانیان بدەن و سود لە تواناکانیان وەربگرن و بتوانن لە رێگەی وەرزشەوە ببن بە کەسێکی ناسراو کە سودی بۆ خۆی و کۆمەڵگا هەبێت و ببیتە جێگای شانازی هەرێمی کوردستان و عێراق.
کۆلێژمان بە مەبەستی زیاتر فێربوون و پەرەپێدان بە خوێندن لە ئاستێکی باڵادا، لە پێوەندی دایە لە گەڵ زانکۆکانی ناوەوە ودەرەوەی وڵات بۆ بە دەست خستنی نوێترین زانیاری و زانستی نوێی وەرزشی لە سەر ئاستی جیهان.
