بۆ دەرچوانی دوانزەیەمی ئامادەیی و خوازیارانی بەشی پەروەردەی وەرزش سەر بەکۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی زانکۆی هەڵەبجە ، ڕۆژی دووشەممە ۲۰۱۹/۷/۲۹ فۆڕمی وەرگرتن لەو بەشە دابەش دەکرێت مەرجەکان : ۱. خوێندکار دەبێ لەدایک بووی ۱۹۹٤ بەرەو سەر بێت. ۲. دەرچووی ۱۲ ی ئامادەیێ بێت. ۳. تێکڕای کۆنمرەی لە ٦۰کەمتر نەبێت. تێبینی/ ٭ ڕۆژی یەکشەمە […]
خولی باله‌ی سه‌رجه‌م به‌ش و كۆلێژه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات. ڕۆژی ٣ شەممە،رێكه‌وتی ٢٣/٤/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی د. جلال خضر راگری كۆلێژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشییەکانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و مامۆستایان و خوێنکارانی زانكۆ یاری کۆتای خولی بالەی سەرجەم بەش و قۆناغەکانی زانکۆی هەڵەبجە لە نێوان قۆناغی١ وەرزشی بنەڕەت و قۆناغی٣ وەرزشی بنەڕەت ئەنجام درا. له‌یاریه‌كه‌دا […]
زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ئه‌كادیمیای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌ڵمانی بۆ راهێنان و گه‌شه‌كردن خولی زومبا و ئایرۆبیك و توانای جه‌سته‌یی ده‌كاته‌وه
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه،رێكه‌وتی 17_3_2019 زانكۆی هه‌ڵه‌بجه و رێكخراوی ماراسۆنی مای ئه‌ربیل و تۆری رێكخراوه‌كانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ئوتێل تایتانیك به سپۆنسه‌ری ده‌زگای میدیایی كوردستان 24 ماراسۆنێكی دوور مه‌ودای بۆ نزیكه‌ی 150 گه‌نجی وه‌رزشه‌وان ئه‌نجامدا.
لەمیانەی بەشداری کردنی ھەڵبژاردەی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه لە پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسای زانکۆکانی کوردستان لەشاری ھەولێر ھەلبژاردەی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه وەک ئەزمونی یەکەم ساڵی توانی پلەی سێیەم لەسەر ئاستی کچان و کوڕان بەدەست بھێنێت . ئەنجامی پاڵەوانانی زانکۆی هه‌ڵه‌بجه بەم شێوەیە بوو: لەسەر ئاستی کوڕان. ١-شاھۆ محمود لەکێشی ٧٤کگم پلەی یەکەم ٢-ڕەوا محمد لەکێشی ٦١کگم پلەی دووەم ٣-شاکار […]
ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱/۱۳ بە دروشمی شەهید نەمرە پێشمەرگە ئارامیمان دەپارێزێت بە هاوکاری ڕێکخراوی کۆمەڵگا ، بە ئامادەبوونی بەرێز(د.جلال خضر) ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی وەرزش و بەرێز کاک (کامەران مسەفا) و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجی پەروەردەی وەرزش له یاریگای نێوده‌وڵةتی زانكۆ و لە ساڵڕۆژی شەهید بوونی کۆمەڵێک پێشمەرگە ی قارەمانی گه‌له‌كه‌مان كه لەپێناو […]
ئەمڕۆ یەکشەممە بەروارى ٢٠١٨/١١/٤ بە ئامادەبوون و چاودێریی بەڕێز (د.تحسین عبدالکریم زەنگنە) سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە و ئامادەبونى ئەندامانى ئەنجومەنى زانکۆ خولێکى شەتڕەنج بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکارانى زانکۆ کرایەوە. خولەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى چالاکیە وەرزشیەکانى زانکۆى هەلەبجە بە هاوکارى ئەکادیمیاى شەتڕەنجى هەڵەبجە کرایەوە . لە خولەکەدا (٢٣) یاریزان بەشداریان تێدا کرد و بۆماوەى سێ ڕۆژ […]
سه‌نته‌ری زمانى زانکۆی هەڵەبجە بە هاوکاری سەرۆکایەتی زانکۆ هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی کۆرسی ئاستەکانی فێربونی زمانی ئێنگلیزی له سه ر داواکاری زۆرێک له فێرخوازان, سه‌نته‌ری زمانى زانکۆی هەڵەبجە هه‌ڵده‌ستێت به كردنه‌وه‌ی کۆرسی ئاستەکانی فێربونی زمانی ئێنگلیزی. ناوه‌ڕۆكی خوله‌كه 1-به‌شی قسه‌كردن (Speaking): له‌م به‌شه‌دا خوێندكار ئاشنا ده‌كرێت به قسه‌كردن وشێوازی وه‌ڵامدانه‌وه و ڕێكخستن و داڕشتنی ڕسته. وه […]
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٧/١٨ لە سێیەم رۆژی وۆرکشۆپی ‘ئاشتی لە ڕێگەی میانڕەوی’ بەڕێز (پیتەر) وەك پێشکەشکاری وۆرکشۆپەکە هۆکارەکانی دروست بوونی بیری توندڕەوی و توندوتیژی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو جەختی کردەوە لەسەر چەسپاندنی بیری میانڕەوی و ناتوندوتیژی لەلایەن مامۆستایانەوە بۆ فێرخوازوو خوێندکاران لەپاش خستنەڕووی هۆکارەکان هەریەك لە مامۆستایان بەشداربوون لە خستنەڕووی بۆچوون و سەرنجەکانیان لەسەر بابەتەکە. […]
١- داواكارین لە دەرچووانی ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨)ی سەرجەم بەشەكانی زانكۆی هەڵەبجە كە لە كەرتی تایبەت كاریان دەست كەوتووە و كار دەكەن ئەم فۆرمە پڕ بكەنەوە. تكایە تەنها دەرچووانی ئەمساڵی خوێندن كە لە كەرتی تایبەت كار دەكەن ئەم فۆرمە پڕ بكەنەوە. لینکی فۆرم بۆ دەرچووانی ٢٠١٧-٢٠١٨ ٢- داواكارین لەو خوێندكارانەی كە بۆ ئەمساڵی خوێندنی (٢٠١٧-٢٠١٨) لە […]
