دەربارە-پەروەردەی وەرزش

بەپێى فەرمانى وەزاریی ژمارە (9464/4) لە ( 2013/5/14) کۆلێجی پەروەردەی وەرزش/بەشی پەروەردەى وەرزش دامەزراوە , سیستەمى خوێندن لەم کۆلێجە ساڵانەیە و ماوەى خوێندن تیایدا (4) ساڵە , ساڵانە بە شێوەى کۆرسات تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن. دەرچوانى ئەم بەشانە دەبنە خاوەنى بڕوانامەى بەکالۆریۆس لە بوارى پەروەردەى وەرزشدا و دادەمەزرێن بە مامۆستا لە خوێندنگە ئامادەییەکان بۆ پۆلەکانی(10-11-12)ی وەزارەتی پەروەردە، بە هەمان شیوە لە وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و رۆشنبیری و لاوان و ناوخۆ و پێشمەرگە ،
وە خوێندکار لە ڕێگەی ئەنجامدانی  تاقی کردنەوەی کارامەی و جەستەییەوە وەردەگیرێت.