خولی باله‌ی سه‌رجه‌م به‌ش و كۆلێژه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه به‌سه‌ركه‌وتویی كۆتایی هات.
ڕۆژی ٣ شەممە،رێكه‌وتی ٢٣/٤/٢٠١٩ بە ئامادەبوونی د. جلال خضر راگری كۆلێژی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشییەکانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌و مامۆستایان و خوێنکارانی زانكۆ یاری کۆتای خولی بالەی سەرجەم بەش و قۆناغەکانی زانکۆی هەڵەبجە لە نێوان قۆناغی١ وەرزشی بنەڕەت و قۆناغی٣ وەرزشی بنەڕەت ئەنجام درا.
له‌یاریه‌كه‌دا قۆناغی١ وەرزشی بنەڕەت بە ئەنجامی ( ٣ بە ٢) توانی ببێتە پاڵەوانی خولەکەو دواتر خەڵات دابەشکرا بەسەر هەردوو تیم و لیژنەی ناوبژیوانان دا .
جێی ئاماژه پێكردنه ئه‌م خوله له‌لایه‌ن به‌رێوه‌به‌رایه‌تی چالاكیه وه‌رزشیه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌وه ئاماده‌كرابوو.










