كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش ژماره‌یه‌ك نه‌مام ده‌چێنێت

ڕۆژی یەک شەممە ڕێکەوتی ۲۰۱۹/۱/۱۳ بە دروشمی شەهید نەمرە پێشمەرگە ئارامیمان دەپارێزێت بە هاوکاری ڕێکخراوی کۆمەڵگا ، بە ئامادەبوونی بەرێز(د.جلال خضر)  ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی وەرزش و بەرێز کاک (کامەران مسەفا) و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجی پەروەردەی وەرزش له‌ یاریگای نێوده‌وڵةتی زانكۆ و لە ساڵڕۆژی شەهید بوونی کۆمەڵێک پێشمەرگە ی قارەمانی گه‌له‌كه‌مان كه‌ لەپێناو پاراستنی ئارامی كورستان شه‌هید بوون و وەک وەفایەک بۆ ئەو پۆلە شەهیدە و سەرجەم شەهیدانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە ، وەک وەفایەک یادی شەهیدبوونی ئەو کۆمەڵە شەهیدە (۸۱)هەشتاو یەک نەمامیان لە کۆلێجی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش چاند و ئه‌و یاده‌یان به‌رز ڕاگرت.

 

Sharing is caring!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *