زانكۆی هەڵەبجە یەكەمین ساڵنامەی كار و چالاكیەكانی بڵاو دەكاتەوە
لە درێژەی كار و چالاكیەكانی سەرۆكایەتی زانكۆدا و بە چاودێری بەڕێز د.تحسین عبدالكریم زەنگنە سەرۆكی زانكۆ ، زانكۆی هەڵەبجە یەكەمین ساڵنامەی كار و چالاكیەكانی بڵاو دەكاتەوە .
ساڵنامەكە لە (68) لاپەڕە پێك دێت و ناساندنی زانكۆی هەڵەبجە و كۆڵیج و بەشەكانی هەروەها سەرجەم كار وچالاكیەكان لە بەرواری (2017/10/1 تــا 2018/6/31) بە نوسین و وێنەوە لەخۆدەگرێت.
شیاوی ئاماژەیە كە ئەم ساڵنامەیە لەسەر بودجەی سەرۆكایەتی زانكۆ و لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندی ئەو بوارە ئامادەو چاپ كراوە و لە ساڵانی داهاتووشدا بەردەوام دەبێت

